“ئێمه‌ نه‌بووینه‌ هۆكارى ترازانى ماڵى شیعه‌ بۆیه‌ زۆرترین متمانه‌مان له‌ عێراق هه‌یه‌”

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یەكێتی متمانەیەكی بەهێزی لای هێزە عێراقییەكان دروستكردووە، چونكه‌ نەبووەته‌ هۆكاری لێكترازانی ماڵی شیعەكان، ده‌شڵێت: “به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانمان وتووه‌: له‌گه‌ڵ هیچ هه‌نگاوێك نانين كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى كورد بێت”. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى نیسان، رابحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی بە غدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی ئه‌و حزبه‌ بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان هەیە و بووەتە جێگای متمانەی زۆرینەی هێزە عێراقییەكان، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی یەكێتی نەبووە بەشێك لە تێكدان و لێكترازانی ماڵی شیعەكان، بۆیە لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەی سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان […]

The post “ئێمه‌ نه‌بووینه‌ هۆكارى ترازانى ماڵى شیعه‌ بۆیه‌ زۆرترین متمانه‌مان له‌ عێراق هه‌یه‌” appeared first on SNN.