یەکەم شەهیدی ژن لە ناو پەکەکەدا؛ بەسێ ئانوش

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

ئەلیف رۆناهی باسی بەسێ ئانوش یەکەم شەهیدی ژن لە ناو پەکەکەدا کرد و وتی "هەڤاڵ بەسێ، گەرچی ماوەیەکى کورت لە دواى بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانى پەکەکە شەهید بوو، بەڵام هەڵوێستەکانی کاریگەریی لەسەر پێشخستنی بزووتنەوەى ژنان دروستکرد".