وه‌زاره‌تى نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: پێوه‌ری نوێ بۆ هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ی ده‌كات و راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات داده‌نێن.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی رایگه‌یاندوه: به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 پێویسته هه‌رێمی كوردستان بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌نرخی سۆمۆ راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكات، ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه بڕینی نرخی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بوه له‌شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وگونجاندنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كراون.
راشیگه‌یاندوه: ساڵی رابردوو بڕێكی كه‌ممان پاره بۆ هه‌رێم ناردوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ پێوه‌ری تر هه‌یه بۆ هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێم و ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.