بە فەرمی لايەنێک لەسەر هێرشە موشەکييەکەی هەولێر هاتە دەنگ

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند :شەوی رابردوو بە موشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر و موشەکەکانیش لە دەروازەی حەمدانییەوە هەڵدراون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ئەمنی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: گروپێکی چەکداری بە موشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشیان کردووەتە سەر هەولێر، موشەکەکانی لە ناوچەی چۆڵ و لە نزیک کۆمڵگەی نیشتەجێبوونی کەورگۆسک و پاڵاوتگەی کەورگۆسک و زێی گەورە کەوتوونەتە خوارەوە. دەشڵێت “سەرجەم موشەکەکان لە دەروازەی سنوری حەمدانیە لە پارێزگای نەینەواوە ئاراستەی هەولێر کراون”. راگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو: هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان و کێوماڵکردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی هێرشە موشەکییەکانیان ئەنجامداوە.

The post بە فەرمی لايەنێک لەسەر هێرشە موشەکييەکەی هەولێر هاتە دەنگ appeared first on SNN.