دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەوەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق ئامادەبوون، گفتوگۆیان لەسەر جیاوازی گرێبەستە نەوتیەكان و بەشداریكردن لە گرێبەستەكان كرد.
لە كۆبونەوەكەدا، چەند نمونەیەكی گرێبەستەكان خرانەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت لەڕووی یاسایی و پرۆفێشناڵی دارایییەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونەوەی چڕوپڕی بەردەوام لەگەڵ شارەزایان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەو بەباتە پێكهێنراون دەكەن بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم بەئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراو و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیا سۆمۆ.
15ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێنج بڕیاری لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمەوە دەركرد.