SNN-عەلی حەمە سەعید بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كردووە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین، لە پێناو سەلامەتی سەرنشینان و هاوكات دروست نەبوونی هیچ گرفتێك لە كاتی گەشتكردنی فڕۆكەكان، بڕیارماندا كە لە كاتژمێر شەش ی ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕابگرین. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ڕاوەستانەی گەشتەكانەوە بووەتە هۆی دواكەوتنی گەشتی ئەو فڕۆكانەی كە دەبوو لە وادەی دیایكراوی خۆیاندا گەشتیەكانیان بكەن، هاوكات لەگەڵ […]
The post خۆڵبارین گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕادەگرێت appeared first on SNN.