دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لهبارهی دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، لای ھەموان ئاشکرایە کە دەسەڵات شارەزایە لە خۆڵکردنە چاوی میللەت و ھەڵبەستنی بەھانەوبیانووی بێ بنەما سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتن و دواخستنی قووت ومووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
فراكسیۆنی یهكگرتوو جهخت دهكاتهوه، لەوپێناوەدا ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دژبەم پێشێلکاریە زەقەی مافی مووچەخۆران دەوەستینەوە وھەمووفشارێك دەکەین بۆ رێگریکردن لەم تێکشکاندنەی کەرامەت وبژێوی ھاونیشتیمانیان
دهقی بهیاننامهكه:
لای ھەموان ئاشکرایە کە دەسەڵات شارەزایە لە خۆڵکردنە چاوی میللەت و ھەڵبەستنی بەھانەوبیانووی بێ بنەما سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتن و دواخستنی قووت ومووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
لەوپێناوەدا ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دژبەم پێشێلکاریە زەقەی مافی مووچەخۆران دەوەستینەوە وھەمووفشارێك دەکەین بۆ رێگریکردن لەم تێکشکاندنەی کەرامەت وبژێوی ھاونیشتیمانیان وداوادەکەین بەزووترینکات پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەورێکاری یاسایی پێویستی بۆبگرێتەبەر ووەڵامی یاداشت وداواکاریەکانمان بداتەوە ، ھەروەھا داوا دەکەین کە چیتر سووکایەتی بە خانەنشینانی سەربەرزی ئەم نیشتیمانە نەکرێت و بخرێنە ریزبەندی سەرەتایی دابەشکردنی مووچەورێکاری بانکی شیاویان بۆدابینبکرێت بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان