سعوودیە دوای پێنج مانگ سەرلەنوێ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ لوبنان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سعوودیە دوای پێنج مانگ لە کشاندنەوەی، سەرلەنوێ گەرانەوەی باڵیۆزی خۆی لە بەیروت، وەلید بوخاری بۆ لوبنان راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، راگەیەندراوێکی دەربارەی ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسی و بارزگانییەی کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١وە لەگەڵ لوبنان پچڕاندبووی، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە باڵیۆزی سعوودیە لە بەیروت، بوخاری سەرلەنوێ بۆ لوبنان دەگەڕێننەوە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بە لێدوانەکەی ٢١ی ئاداری سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی سەبارەت بە بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کراوە و تێیدا ھاتووە: "زۆر گرنگە کە سەرۆکوەزیرانی لوبنان پێداگری لەسەر پێشخستنی ھەماھەنگی لەگەڵ شانشین (ی سعوودیە) و ئەنجوومەنی وڵاتانی کەنداو ده‌كات، و سەرجەم ئەو چالاکییە سیاسی، سەربازی و ئەمنییانە رابگرێت کە کاریگەری لەسەر شانشینه‌كه‌ و کەنداو دەکات".