حکومەت فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی ژمارەيەک هەلی کاری راگەياند بۆ کەسانی خاوەن بڕوانامەی (ناوەندی، ئامادەی، بەکالۆريۆس، ماستەر). وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی – توێژەری دەرونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی (معالِج طبیعی) هەيە. راشيگەياندووە: هەروەها پێويستمان بە هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ) وە هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری […]

The post حکومەت فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە appeared first on SNN.