بانكى ڕافیده‌ین 150 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتییان

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بانكى ڕافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارماندا به‌ پێدانى بڕى 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزى خانووبه‌ره‌ به‌ هاووڵاتییان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى نیسان، بانكى ڕافیده‌ین له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه‌، “له‌ درێژه‌ى قه‌رز پێدانه‌كانماندا بڕیارماندا به‌ پێدانى 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزى خانووبه‌ره‌ به‌و هاووڵاتییانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت خانوو بكڕن به‌ زیاده‌ى 4٪”. له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانى لقه‌كانى بانكى ڕه‌شید بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م قه‌رزه‌ له‌ناو عێراق”. بانکی ڕافیدەین لە ساڵی 1941 دامەزراوە، لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەیە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیشدا لقی هەیە.

The post بانكى ڕافیده‌ین 150 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتییان appeared first on SNN.