ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان: هەربمێنن بەپێشەنگی

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە28 ساڵیادی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێكخراوه‌كه‌ كرد

ئەمڕۆ شەممە 9-4-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان كردو ڕایگەیاند: ساڵیادی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان پیرۆز ئەكەم، لە سكرتێری بەڕێزەوە تا سەرجەم دەزگاكان و ئەندامانی سەربەو ڕێكخراوە تێكۆشەرە.

لەو پەیامەدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین جەختیكردەوە: گەشەپێدان ڕێكخراوێكی چالاكەو لە28 ساڵەی تەمەنیدا سەلماندویەتی كە خاوەنی پرۆژەیەكی زانستی و پەروەردەیی گرنگی ئێستاو ئایندەی نیشتمانە و هەربمێنن بەپێشەنگی.