SNN به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپاى ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێرانیان له نزیك حه‌مما له سوریا كرده ئامانج، سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازیش ده‌ڵێت: “سیستمى به‌رگریی ئاسمانى سوریا به‌شێك له مووشه‌كه‌كانى خستوونه‌ته خواره‌وه”. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانى سوریا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیان بڵاویانكرده‌وه، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل چه‌ند مووشه‌كێكى له باكوورى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى بنكه و باره‌گاكانى سوپاى پاسدارانى ئێران كردوون له ناوچه‌ى مه‌سایف له نزیك حه‌مما”. به وته‌ى سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، “به‌شێك له مووشه‌كه‌كان ئامانجه‌كانیان پێكاوه، به‌ڵام به‌شێكى تریان له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگریی سوپاى سوریاوه خراونه‌ته‌خواره‌وه”. هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا زیانه گیانى و مادییه‌كانى هێرشه‌كه به فه‌رمى بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، “ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌یان له […]
The post پێكدادان له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا روویدا appeared first on SNN.