دیجیتاڵ میدیای سپێده
دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر هه‌بوونی بابه‌تێك له كتێبی جینۆساید كه له قوتابخانه‌كانی كوردستان ده‌خوێندرێن رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ڕایدەگەیەنن،"به‌ڕاستی ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك هه‌ندێك زانیاری ناڕاست و ناڕه‌وامان بینی له كتێبی جینۆسایدی گه‌لی كورد، كه پڕۆگرامی قۆناغی ده‌یه‌می ئاماده‌ییه".
په‌رله‌مانتاران هلز احمد و د.اسماعیل سگێرێ بە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەكیان لەبارەی پڕۆگرامی قۆناغی دەیەمی ئامادەیەەوە بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"بێگومان پشتگیریكردنی سته‌ملێكراوان ئه‌ركێكی پیرۆزه و نابێت حاشای لێبكرێت به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستی و دروستی بێت، نه‌ك پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی ناڕاست و گوماناوی و نابێت بڕوا به قسه‌ی هه‌ندێك كه‌سی ڕق له‌ده‌ڵ بكرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،"به‌ڕاستی ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك هه‌ندێك زانیاری ناڕاست و ناڕه‌وامان بینی له كتێبی جینۆسایدی گه‌لی كورد، كه پڕۆگرامی قۆناغی ده‌یه‌می ئاماده‌ییه و له هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی ده‌خوێندرێت و تێدا هاتووه هۆكاری جینۆسایدی برایان و خۆشكانی ئێزدی ده‌خاته ئه‌ستۆی فه‌توای هه‌ندێك زانای ئیسلام به تایبه‌ت كه ناوی ئیمام (ئه‌حمه‌دی كۆڕی حه‌نبه‌ل) و زانا (ئه‌بو سعودی) ئامێدی".
ئەو دوو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕاشیدەگەیەنن،"ده‌بێت یه‌كێك له ئارمانجه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن له كوردستان كه خاوه‌نی پێكهاته و كه‌مینه‌ی زۆره، بڵاوكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بێت، نه‌ك دانانی هه‌ندێ زانیاری بێ به‌ڵگه له‌ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه ده‌بێته هۆكاری تێكشاندنی گیانی پێكه‌وه ژیان".
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه
بێگومان پشتگیریكردنی سته‌ملێكراوان ئه‌ركێكی پیرۆزه و نابێت حاشای لێبكرێت به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستی و دروستی بێت، نه‌ك پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی ناڕاست و گوماناوی و نابێت بڕوا به قسه‌ی هه‌ندێك كه‌سی ڕق له‌ده‌ڵ بكرێت.
به‌ڕاستی ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك هه‌ندێك زانیاری ناڕاست و ناڕه‌وامان بینی له كتێبی جینۆسایدی گه‌لی كورد، كه پڕۆگرامی قۆناغی ده‌یه‌می ئاماده‌ییه و له هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی ده‌خوێندرێت و تێدا هاتووه هۆكاری جینۆسایدی برایان و خۆشكانی ئێزدی ده‌خاته ئه‌ستۆی فه‌توای هه‌ندێك زانای ئیسلام به تایبه‌ت كه ناوی ئیمام (ئه‌حمه‌دی كۆڕی حه‌نبه‌ل) و زانا (ئه‌بو سعودی) ئامێدی، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌مانه‌وێت چه‌ن ڕاستیه‌ك بۆ ڕای گشتی بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ئیمامی (ئه‌حمه‌دی كۆڕی حه‌نبه‌ل) یه‌كێكه له چوار ئیمامه‌كه‌ی موسلمانان و هه‌موو لایه‌ك رێزی لێده‌گرن، و ئه‌و ئیمامه له ساڵی (241)ی كۆچی كه ده‌كاته (855) زایینی كۆچی دوایی كردووه، و به‌پێی سه‌رچاوه باوڕپێكراوهكان ئه‌و ئیمامه هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌تی ئێزدیه‌كانه‌وه نییه، بۆیه ناوهێنانی ئیمام ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ بابه‌تی جینۆساییدی ئێزدیه‌كان ته‌نیا بۆ ناشیرینكردن و شكاندنی ئه‌و ئیمامه‌یه و دووره له به‌های پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی ئایینی، به‌م شێوه‌یه تۆمه‌تباركردنی ئیسلام و سه‌رچاوه‌كانی به تایبه‌ت ئیمامێكی وه‌ك (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) مه‌رام لێی شكاندنی ڕه‌مزه‌كانی ئیسلامییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی هاوڵاتیانی كوردستان به تایبه‌تی قوتابیان گه‌وره‌ییان كه‌م بكرێته‌وه و له ئه‌نجامدا پێكه‌وه ژیان له كوردستان نه‌مێنێت و تێكبچێت.
دووه‌م: ئه‌بو سعودی ئامێدی كه‌سێكی ناسراوه و خه‌ڵكی ئامێدی بووه له میرنیشینی بادینان، كه له سه‌رده‌مێكدا ئه‌و میرنشینه ناوچه‌یه‌كی حكومڕانی فه‌رمی بووه و سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، هه‌موو فه‌تواكانی ئه‌و زانایه پارێزراون و ئهرشیفكراون و له ئه‌رشیفی عوسمانی‌دا ماون، بۆیه ده‌بێت په‌روه‌رده سه‌رچاوه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ڕاست دابنێت نه‌ك له‌سه‌ر گوتی گوتی هه‌ندێك كه‌س.
سێیه‌م: ناوهێنانی (ڕهبهتكی) له مه‌نهه‌جی خوێندن چ خزمه‌تێك ده‌كات؟! هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له سه‌رده‌مانێك به‌هۆی كوشتنی ئاغایه‌ك، گرفت و ئاڵۆزی له نێوان عه‌شیره‌تێك و ئێزدیه‌كان په‌یدابووه كه دوایی ڕووداوی نه‌خوازراوی لێكهوتهوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌بینین ئه‌و عه‌شیره‌ته و ئێزدیه‌كان هاوسنورن و تێكه‌ڵاوی یهكتربوونه و ئێستا هاوڕێ و دۆستی یه‌كترن و ڕۆژانه به‌یه‌كه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و داده‌نیشن و هه‌ڵده‌ستن، و فه‌توای ئه‌و كه‌سه گرێدراوی رووداوێك بووه و له ئێستادا ناوهێنانی (ڕهبهتكی) چ خزمه‌تێك ده‌كات؟ جگه له مه‌رام و ئارمانجی بیرهینانه‌وه‌ی ڕۆژه نه‌خۆشه‌كانی ڕابردوو.
چواره‌م: ئه‌وزانیاریانه وه‌ك داڕشتن له كتێبێكدا دانراون و بێ به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی ڕاست و باوڕپێكراو و نابێت هه‌ركه‌سێك هه‌ڵبستێت مێژوو بنووسێته‌وه ، به‌ڵكو مێژوو ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆر و مێژووناس بنوسرێته‌وه و ده‌بێت زانیاریه‌كانیش پشتڕاستكراوه بێت و به‌به‌ڵگه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی ڕاست وه‌ربگیرێت، چونكه وه‌رگرتنی بیروڕای هه‌ندێك نوسه‌ر و پسپۆر و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و بیروڕایانه ده‌بێته ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی فیتنه و ئاژاوه له ناو كۆمه‌ڵگادا.
پێنجه‌م: ده‌بێت یه‌كێك له ئارمانجه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن له كوردستان كه خاوه‌نی پێكهاته و كه‌مینه‌ی زۆره، بڵاوكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بێت، نه‌ك دانانی هه‌ندێ زانیاری بێ به‌ڵگه له‌ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه ده‌بێته هۆكاری تێكشاندنی گیانی پێكه‌وه ژیان، به‌ڵكو ده‌بێته ئه‌گه‌ری دروستكردنی ڕق و كینه‌ش له دڵی نه‌وه له دوای نه‌وه، چونكه به شێوه‌ی ڕێكخراو و سیسته‌ماتیك ساڵانه سه‌دان قوتابی ئه‌و پرۆگرامه‌ی خوێندن ده‌خوێنن.
شه‌شه‌م: ده‌بوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێش ئه‌وه‌ی بابه‌تێك په‌سه‌ند بكات، پشتڕاستی زانیاریه‌كان و بابهتهكان بكاته‌وه و بزانێت ئه‌و بابه‌ته تا چه‌ند دژی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و گیانی لێبورده‌ییه، به‌ڵام مخابن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له دانانی زانیاری له‌ناو پرۆگرامی خوێندن و ناوهێنانی كه‌سێكی وه‌ك ئیمام (ئه‌حمه‌دی كۆڕی حه‌نبه‌ل) به‌م شێوه‌یه له كتێبی جینۆسایدی گه‌لی كورد خه‌مساردبووه و به‌دواداچونی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ نه‌كردووه زۆر كهمترخهمانه ڕێگه‌ی پێداوه ئه‌م بابه‌ته له پرۆگرامێكی خوێندن بڵاوبكرێته‌وه.
حه‌فته‌م: هه‌ر ئه‌و بابه‌ته له چاپی ساڵی (2012) دا هاتووه، به‌ڵام ئاماژه به‌و ناوانه نه‌كراوه و به گشتی باسی سته‌م له ئێزدیه‌كان كراوه، كه ئه‌و شێوزا ئاساییه، به‌ڵام له چاپی ساڵی 2018دا چه‌ندین زانیاری بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته دانراوه، كه نه لایه‌ن مێژوو ناسانه‌وه نوسراوه نه‌ك له لایه‌ن شاره‌زایانی ئایینی، به‌ڵكو دیاره له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نا پسپۆر نوسراوه بۆیه هه‌ڵه‌ی زۆری تێداكراوه و زانیاریه‌كان شێوێندراون.
په‌رله‌مانتار هلز احمد بوتانی - ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانتار د.اسماعیل سگێرێ - ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان