ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌نزینى 690 دینارى ده‌كرێته‌وه‌ له‌ سلێمانى

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا دووباره‌ ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌نزینى 690 دینارى بكرێته‌وه‌ له‌ سلێمانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى سلێمانیش ده‌ڵێت: “داوامان له‌ په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ بڕه‌كه‌ى زیادبكات”. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى نیسان، بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند رۆژێكە بڕێكی كەم لە بەنزینی 690 دیناری دەگاتە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆش هیچ بڕێك لەو بەنزینەمان بەدەست نه‌گەیشتووە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە پاڵاوگەكان كاری نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوە ئەنجام دەدرێت. پێشبینیدەكەین لە چەند رۆژی ئایندەدا دووبارە هاوردەكردنی ئەو بەنزینە دەستپێبكاتەوە”. وتیشى: “ئەگەرچی بڕی ئەو بەنزینە بەراورد بە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زۆر […]

The post ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌نزینى 690 دینارى ده‌كرێته‌وه‌ له‌ سلێمانى appeared first on SNN.