دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ڕێی داواكاری گشتیه‌وه سكڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، " له‌ڕێی داواكاری گشتیه‌وه سكڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای بودجه نایه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و پاره له‌بانكه‌كانی كوردستان دیار نامێنێت و مووچه دوائه‌خرێت به‌بێ هۆ، له‌كاتێكدا پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه له داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان"
ئاماژه‌یی به‌وه‌شكرد،" مه‌له‌فێكی قه‌زائی قانونی دژ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ینه‌وه له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیه‌وه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ین"
هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو گرفته‌كانى به‌رده‌م كۆنترۆڵنه‌كردنى داهات ده‌خاته ئه‌ستۆى هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و جێگرى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایی، هاوكات تانه له سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌دات كه به‌ڵێنى هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى هه‌رێمى داوه بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه و پێى ده‌ڵێت: (جارێ بڕۆ كێشه‌ى غازى ماڵه هه‌ژاره‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌و مه‌له‌فى غازیش به‌ده‌ردى مه‌له‌فى نه‌وت مه‌به‌ن).
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو جه‌خت له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى كوردستان ده‌كاته‌وه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانیش ده‌خاته ئه‌ستۆى پارتى و یه‌كێتى كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.