لە قامیشلۆ ئاڵۆزی هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی حكوومەتی سووریا هەیە. بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان گەمارۆی چوارگۆشەی ئەمنی كە هێزەكانی حكوومەتی سووریای تێدایە، گەمارۆداوە و چەندین بازگە و خاڵی پشكنینیان داناوە بەتایبەت لە رێگای فڕۆكەخانەی قامیشلۆ. بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەم گووشارەی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بۆ سەر چوارگۆشەی ئەمنی قامیشلۆ لە كاردانەوەی گەمارۆدانی گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەلەبە لەلایەن هێزەكانی رژێمی سووریاوە لە چەند رۆژی رابردوودا. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند جارێك شەڕ لەنێوان هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی رژێمی سووریادا لە شاری قامیشلۆ سەریهەڵداوە و كوژراو بریندار هەبوون و […]

The post لە قامیشلۆ ئاڵۆزی هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.