فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سكاڵای له‌ دژی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی تۆمار كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیان كرد و سكاڵایان له‌ دژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی تۆمار كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-4-2022 شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆن و به‌ ئه‌ندامیه‌تی د. ئیسماعیل سگێری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن و هه‌لز ئه‌حمه‌د بۆتانی ئه‌ندامی فراكسیۆن به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی به‌ سیفه‌تی كاره‌كانیان.

شانده‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێم پێشوازیان لێكرا و سكاڵه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم پرسی نادیاری بووجەی ھەرێم وپەکخستنی مووچەی فەرمانبەران ودەستوەردان لە داھاتی بانکەکان كرا كه‌ له‌نێو سكاڵه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوودا باسكرابوو.