SNN-عەلی حەمە سەعید بەوتەی بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی ئەو شێوازەی دابەشكردنی مووچە كە حكومەتی هەرێم پەیڕەوی دەكات ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا تا كۆتایی ساڵ بەلایەنی كەم مووچەی دوومانگی فەرمانبەرانی هەرێم دەفەوتێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانيش دەڵێت “داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێم بەرزبووەتەوە و حكومەت پارەی زیاتر لە مووچەی مانگێكی لەبەردەستدایە بەڵام بەمەبەست مووچە دابەشناكات”. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: لەئێستادا هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئارادانییە و مووچەی مانگی ئازار كە ئەمڕۆ دەستكراوە بەدابەشكردنی دەتواندرا لە 25ی مانگی ڕابردوو دابەشبكرایە، بەڵام ئەوكات بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا […]
The post “ئەگەر دابەشكردنی مووچە بەم شێوازە بەردەوامبێت ئەمساڵ دوو مووچە دەفەوتێت” appeared first on SNN.