SNN-عەلی حەمەسەعید دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە مانگێكە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی نەچووەتە وەزارەتەكەی و دەوامی ئاسایی خۆی نەكردووە، بەڵام دواجار لەژێر فشاری مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ وەزیری دارایی گەڕاوەتەوە سەركارەكەی و واژۆی لەسەر نوسراوەكان كردووە. بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان چووەتەوە وەزارەتی دارایی و دەوامی ئاسایی خۆی كردووە و هەر ئەمڕۆش واژۆی لەسەر نوسراوێك كردووە بە تەرخانكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان. هەر بە پێی زانیارییەکان، گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆ سەركارەكەی لەژێر فشاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتدا بووە، بەجۆرێك ناوبراو بە فەرمی داوای لە […]
The post وەزیری دارایی گەڕایەوە سەر كارەكەی appeared first on SNN.