دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به (100) دۆلار و (5) سه‌نت له بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به (100) دۆلار و (5) سه‌نت له بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبۆته‌وه بۆ (96) دۆلار و( 5) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه: له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته زیاتر له 130 دۆلار،ماوه‌یه‌كه نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له ناجێگیرییدایه به‌هۆی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا.