زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران، ژماره‌یه‌ك مه‌رجیان بۆ دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڤیه‌ننا كهگرهنتی یاسایی له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نانه‌ی ئه‌مریكا له‌رێككه‌وتنه‌كه له‌خۆده‌گرێت، خسته‌ڕوو.
لهراگهیاندراوێكدا، په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاندوه: ئه‌و به‌ڵێنه زاره‌كییانه‌ی كهلهواشنتۆنهوه دێن به‌لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنیشه‌وه به‌گره‌نتی هه‌ژمار ناكرێن وده‌بێت ئه‌مریكا گره‌نتی یاسایی بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهلهئایندهدا تاكلایه‌نانه له‌رێككه‌وتنه‌كه ناكشێته‌وه، وبه‌پێویست زانراوه ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌ده‌كرێت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
په‌رله‌مانى ئێران وهشى خستووه‌ته‌ڕوو: داوا كراوه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر دامه‌زراوه، ده‌سته وكهسایهتییهكانی ئێران‌دا قه‌ده‌غه بكرێت وئه‌وه‌ش دیاریی بكرێت كه‌ئه‌و سزایانه‌ی هه‌ڵگیراون، جارێكی دیكه جێبه‌جێ ناكرێنه‌وه.
جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه: ده‌بێت ئێران به‌ئاسانی نه‌وت هه‌نارده بكات وداهاته‌كانی بگاته ده‌ست، وداوا كراوه ئه‌و پارانه‌ی تاران كه‌به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه له‌وڵاته جۆراوجۆره‌كان بلۆك كراون ئازاد بكرێن. وهه‌روه‌ها هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك كه‌له‌گه‌ڵ یاسا گونجاو بێت، ئه‌و هێڵه سوورانه‌ی كه‌رژێم دیاریكردووه ومافه‌كانی گه‌لی ئێران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت.