موسەنا ئەمین: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رێگا دروستەكەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی كۆدەبنەوە، پەرلەمانتاریكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕێگادروستەكەیە بۆ ڕاستكردنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فيدراڵی”. د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام ئەم بابەتە بەتەنها كۆبوونەوەیەك یەكلایی نابێتەوە چونكە دۆسەی نەوتی هەرێم زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتنی زیاتر هەیە […]

The post موسەنا ئەمین: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رێگا دروستەكەیە appeared first on SNN.