کۆمپانیای سۆمۆڕایدهگهیهنێت،" سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کراوە نا دەستوریین"
کۆمپانیای سۆمۆ دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕالی سەربارەت بە یاسای نەوت و غازی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند،" سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت کراوە نا دەستوریین"
ئاماژهی بهوهشكرد، " بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز موڵکی حکومەتی ناوەندنین و بە هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەدەبرێن "
ئهوهشی ئاشكراكرد، "بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی ناوەندی سەرجەمی ئەو گرێبەستانەی کراون بە هەڵوەشاوە دادەنرین و نادەستورین و هۆشداری داوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمدا کار دەکەن بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن"
ئهوهشی ڕاگهیاند،" پێویستە کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت هەست بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی ناوەندی و چونکە دەسەڵاتی دەرهێنانی نەوت و هاوشێوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی."
ئەوەشی خستوتەڕو، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕالی بەمانای دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و غازی هەرێم و فرۆشتنیشی بە دەستی حکومەتی عێراقییە و وەکو کۆمپانیا رێز لە بڕیاری داد دەگرن."
کۆمپانیای سۆمۆ هۆشیاری دەداتە کۆمپانیاکان بەبێ رەزامەنی حکومەتی ناوەندی هیچ هەنگاوێك نەنێن و سەرپێچی یاسا لە ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێمدا نەکەن.