SNN دەستەی دەستپاکی عێراق رايگەياند: فەرمانی دەستگيرکردن بۆ پارێزگاری پێشووتری بابل دەرچووە، کە پێشتر بەهۆی سەرپێچيکردن لە ئەرکەکەيدا بەسەريدا سەپێندراوە. ئەمڕۆ سێشەمە، دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: دادگای لێکۆڵينەوە لە تاوانی گەندەڵی فەرمانی دەستگيرکردنی بۆ کەڕاڕ عەبادی، پارێزگاری پێشووتری بابل دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی سەرپێچيکردن لە پۆستەکەيدا. رۆژی 29ی ئازاری 2022، دادگای تاوانەکانی بابل سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ کەڕار عەبادی دەرکرد بە تاوانی ئەوەی ناوبراو لە ساڵی 2019دا واژۆی لەسەر کۆنووسێکی تایبەت بە دابەشکردنی پارچە زەوی کردووە کە پێچەوانەی یاسا بووە. پێشتر و لە ساڵی 2020دا کەڕار عەبادی بەتاوانی ساختەکاریی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن و لە کانوونی یەکەمی […]
The post فەرمانی دەستگيرکردن بۆ پارێزگاری پێشووتری بابل دەرچوو appeared first on SNN.