دیجیتاڵ میدیای سپێده
بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی بڕیاریدا به‌پێدانی 25ملیۆن (بیست و پێنج ملیۆن) دیناری به سه‌رجه‌م خانه‌نشینان. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا: بانكی رافده‌ینڕایگه‌یاند، بڕیار دراوه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانك هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی 5ملیۆن (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو 25ملیۆن (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن.
ڕاشیگه‌یاند: داواكردن بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌مو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه ده‌بێت.
كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه.