تاران: عێراق له‌پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ كاڵای ئێرانی هاورده‌ ده‌كه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گومرگی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەکردنی ئێران لە ساڵێکدا بۆ عێراق گەیشتە 8.9 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش عێراق له‌پێشه‌نگی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بووه‌

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری گومرگی ئێران عەلیڕەزا مەکدسی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، له‌ سالی 2021دا هەناردەکردنی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ بڕی 75.445 ملیۆن تەن بوو، بەهای 26.029 ملیار دۆلار

مەکدسی وتیشی: هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بڕی 8.9 ملیار دۆلار و تورکیا 6.1 ملیار و ئیمارات 4.9 ملیار و ئەفغانستان 1.8 ملیار و پاکستان 1.3 ملیار دۆلار بووە

وتیشی: هەناردەکردن بۆ عومان 716 ملیۆن دۆلار و ڕوسیا 579 ملیۆن و ئازەربایجان 565 ملیۆن و تورکمانستان 335 ملیۆن و ئەرمینیا 304 ملیۆن دۆلار و کازاخستان 187 ملیۆن و کوێت 158 ملیۆن و قەتەر 134 ملیۆن و بەحرەین 10 ملیۆن و سعودیە 41.4 هەزار دۆلار

مەکدسی وتیشی: "هاوردەکانی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە" ئیمارات 16.5 ملیار دۆلار، تورکیا 5.3 ملیار دۆلار، ڕووسیا 1.7 ملیار و عێراق 1.2 ملیار دۆلار و عومان 619 ملیۆن دۆلار

وتیشی: "ئێران 312 ملیۆن دۆلار کاڵای لە پاکستان و کازاخستان 78 ملیۆن و ئازەربایجان 42.6 ملیۆن و تورکمانستان 33.3 ملیۆن و ئەفغانستان 21.1 ملیۆن و ئەرمینیا 20,2 ملیۆن دۆلار و کوێت 14.8 ملیۆن دۆلار و قەتەر 9.6 ملیۆن و بەحرەین 1.5 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە"