“دۆخی زیندانیانی بادینان خراپە و مەترسی گیانلەدەستدانیان هەیە”

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە توندەی كە بەرپرسانی زیندانی شیلادزێ‌ گرتوویەتییە بەر بەرامبەر بە زیندانیكراوانی بادینان، بارودۆخی تەندروستی ژمارەیەك لەو زیندانیكراوانە بەرەو خراپی هەنگاو دەنێت و تەنانەت ژمارەیەكیشیان مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە و كەسوكاری زیندانیكراوانیش ناوێرن بە ئاشكرا قسە بۆ راگەیاندنەكان بكەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسانی نزیك لە زیندانیكراوانی شیلادزێ‌ بە  SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی زیندانەكە كەسوكاری زیندانیكراوانی بادینانیان ئاگاداركردووەتەوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك لێدوان و قسە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدەن و باس لە ڕەوشی ناوزیندانەكان بكەن، چونكە بەوتەی ئەو بەرپرسە ئەمنیانیانە دۆسيەی ئەو دەستگیركراوانە یەكلایی بووەتەوە دادگا بڕیاری خۆی داوە و پێویست […]

The post “دۆخی زیندانیانی بادینان خراپە و مەترسی گیانلەدەستدانیان هەیە” appeared first on SNN.