شاندێکی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌وه
کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگه‌یاند، رۆژی 10ی نیسان شاندێکی ئێران لەگەڵ مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە.