ئۆكراینا.. سەركردەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن دەستگیركرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاشكرایكرد: سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی، كه‌به‌نزیكی له‌سه‌رۆكی روسیا، ده‌ناسرێت، ده‌ستگیركراوه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌رێگه‌ی تێلێگرامه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: وێنه‌یه‌كی ڤیكتۆر مێدڤێدچوكی سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌كه‌له‌پچه‌ كراوه‌.

زێلێنسكی ئاشكرایكردووه‌: ده‌زگای ئاسایش ئۆكراینا، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه‌ وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: پیرۆزه‌! دواتر ورده‌كارییه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌كه‌ى.

ڤیكتۆر مێدڤێدچوك كه‌به‌سه‌ركرده‌ی سه‌كۆی ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو ژیاندا كه‌دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتی ئۆكراینایه‌، ده‌ناسرێت، له‌مانگی ئایاری 2021دا به‌گومانی ناپاكی له‌وڵات، سزای به‌ندكردنی له‌ماڵه‌وه‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.

مێدڤێدچوك كه‌بانگه‌شه‌ ده‌كرێت دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له‌ئۆكراینا، له‌به‌ندكردنی ماڵه‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌، هاوكات به‌باوكی رۆحی كچه‌كه‌ی پوتین كه‌رێوره‌سمی به‌كریستیانكردنی بۆ ئه‌نجامداوه‌، داده‌نرێت.