“وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان رێگره‌ له‌وه‌ى عێراق به‌نزین بۆ هه‌رێم بنێرێت”

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ نووسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌، “ناتوانن به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكه‌ن و به‌نزینیان بۆ بنێرن”. د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ SNN راگه‌یاند، دوێنێ له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ لاى حامد الزوبعی، بریکاری وەزیری نەوتم گفتوگۆى ناردنى به‌نزینمانكرد بۆ پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌وان پێیان راگه‌یاندین كه‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ كیتابێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا بكه‌ن و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ ده‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ن”. وتیشى: “به‌داخه‌وه‌ […]

The post “وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان رێگره‌ له‌وه‌ى عێراق به‌نزین بۆ هه‌رێم بنێرێت” appeared first on SNN.