دیجیتاڵ میدیای سپێده
وهزارهتی تهندروستی ههرێم ڕایگهیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاوڵاتیان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، وە ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٢٣٠٩) لە ڕێکەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نوسراوی حکومەتی فیدراڵ ژمارە ٦٧٨ لە ١٠/٤/٢٠٢٢ بڕیارماندا بە:
1. لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.
2. کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.
3. قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.
4. وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.
5. پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.