دۆسیەی 5 ڕاگیراوی شیلادزی گه‌شته‌ دادگا بۆ دیاری كردنی ڕۆژی دادگایی کردنیان

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ 13 - 4 - 2022 دۆسیەی 5 راگیراوی شیلادزی ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانی دووی هەولێر كرا بەمەبەستی دیاری كردنی روژی دادگایی کردنیان .

به‌پێی زانیارییه‌كانی سپێده‌، كه‌مێك پێش ئێستا دۆسیەی راگیراوانی شیلادزی هەر یەک له ( محمود ناجی صدیق و یوسف شەریف ابراهیم و کۆڤان گارق جبرائیل و امجد یوسف مصگفى و نیجرڤان بدیع حاجی ) گەیشتە خامەی دادگای تاوانی دووی هەولێر.

سپێده ئه‌وه‌شی زانیوه‌ ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌و ڕاگیراوانه‌ بۆ دادگای تاوانی دووی هەولێر بەمەبەستی دیاری كردنی روژی دادگایی کردنیانه‌ .

پێش دوو هه‌فته‌ ڕاگیراوانی شیلادزێ ئاشكرایان كردبوو كه‌ ئه‌وان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ دانپێدانانیان لێ وه‌رگیراوه‌ و پێش دووڕۆژیش ئه‌و ڕاگیراوانه‌ وه‌سێتنامه‌ی خۆیان به‌ خێزانه‌كانیان دابوو.