SNN مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا رایدەگەیەنێت، یەکێتی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبونەوەی تاوانێکی وەها بەرامبەر گەلەکەمان، لە نێوەندە سیاسی و دبلۆماسیەکاندا گشت توانایەکی خستۆتەگەڕ بۆ زامنی زیاتری پارێزگاریکردن لە مافە دەستورییەکانمان کە جێبەجێکراون وکارو هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوانەشی بەدینەهاتوون. راشیگەیاندوە: ئەمانەش پێویستیان بە گفتوگۆ و زمانی دیالۆگی بەردەوامە نەک مزایەدەی بێ هودە کە ببنە هۆى هەڵچون و دروست بونی تەنگژەى وەها کە ئاقارەکەى بەرەو کێشە و ڕودانەوەی کارەساتێکی تر بڕوات و بارگرانی زیاتر لەسەرشانی گەلەکەمان دروست بکات . دەقی بەیاننامەکە کەسوکارى قوربانیانی ئەنفال کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ کە یادی سی و چوار ساڵەی ترسناکترین تاوانی […]
The post مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: هەوڵی ساڕێژکردنی برینەکانی ئەنفال دەدەین appeared first on SNN.