دیجیتال میدیای سپێده
بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان باج و رسوماتی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو هەڵگرت.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، کە لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا لەسەر پێشنیاری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بەتایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی ھاووڵاتییان بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا.