ئه‌مڕۆ 14ى نيسان به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى (182) هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شههيداندا داده‌نوێنين كه ساڵى 1988 له يه‌كێك له دڕندانه‌ترين تاوانه‌كانى مێژوودا، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق جينۆسايدى كردن و گيانيان سپارد. ئه‌نفال كه به هه‌شت قۆناخ ژماره‌يه‌كى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، تا هه‌تايه په‌ڵه‌يه‌كى […]