هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ڵێ، وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ر شوێنێك و هه‌ر خێزانێك پێویستیان به خۆراك هه‌بێت، بۆیان دابین ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیشن له دابینكردنی خۆرک.
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 'ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو هاوكاری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین وهه‌ر خێزانێك له هه‌ر شوێنێك پێویستی به خۆراك هه‌بێت، ئه‌توانێ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكات و ئێمه‌ش خۆراكیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین."
مووسا ئه‌حمه‌د گوتیشی: "تا ئێستا بڕێكی زۆری خۆراكمان دابه‌ش كردووه و جیاوازی له نێوان كه‌س ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی پێویستی پێی هه‌بێت خۆراكیان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ژارن و پێویستیان به خۆراك هه‌یه و له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هەیه و نه‌خۆشی بڵاو بووەته‌وه."
بڵند ئیبراهیم