دیجیتال میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه له ویلایه‌تی كوازولو-ناتال رۆژهه‌ڵاتی كۆماری ئه‌فریقای باشوور گیانیان له‌ده‌ست داوه، گه‌یشته ٣٤١ كه‌س.
باران بارینه‌كه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه دوربان و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی ئه‌و وڵاته، تاكو ٣٠٠ ملیمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌یشه‌وه لافاو و رۆچوونی زه‌وی رووی داوه.
سەرۆکوەزیرانی ویلایه‌تی کاوزولو-ناتال، شیلی زیکالالا ئاشكرایكرد، تاکو ئێستا ٣٤١ کەس بەھۆی کارەساتی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.
شیلی زیکالالا ئاماژەی بەوەشکرد کە لافاوەکە کاریگەری كردووه‌ته سه‌ر زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس و زیانی بە ٢٤٨ قوتابخانەش گەیاندووە.
زیکالالا ئەوشی خستەڕوو کە ھێشتا ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانە دەدەن کە بەھۆی لافاوەکەوە بێسەروشوێن بوون و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە کارەساتەکە گەورەترین کارەساتی لافاوە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
ھاوکات شارەوانی دوربان، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە زیانی لافاوەکە گەیشتووەتە ٧٥٣ ملیۆن راند (نزیكه‌ی لە ٥١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار).