هەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە، 18-03-2020، ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، دوو تاوانبار کە لە مانگی شوباتدا کەسێکیان کوشتبوو، دەستگیر کران.
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنداروێکدا ڕایگەیاند: "لە ڕێکەوتی 27-02-2020 هاونیشتمانییەک بە ناوی "دەشتی فەیسەڵ محیەددین" بە کوژراوی دۆزرایەوە و تیمەکانمان دوای بەدواداچوون بکوژەکانیان دۆزییەوە و دەستگیریان کردن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەو دوو تاوانبارە دانیشتووی شاری هەولێرن و بە مەبەستی دزینی ئۆتۆمبێل و پارە ئەو تاوانەیان کردووە".
ئاسایشی هەولێر باس لەوە دەکات، تاوانبارەکان ددانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەند کراون.
ئاسایشی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیاندا هەموو هەوڵێک دەدەن و تاوانبارانیش هەرگیز لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت.
خێڵان