شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەپێی پێشبینەكانی كەشناسی عێراق، لە رۆژی 21ی مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “شەپۆلەكە تا كۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت”. دەستەی كەشناسی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی 21ی نیسانەوە شەپۆلێكی نوێی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەشێوەی ناوبەناو، كە سەرچاوەكەی لە دەریای سورەوەیە و كاریگەرییەكەی لەسەر كەشوهەوای تەواوی وڵاتانی ناوچەكە دەردەكەوێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکی میدیادا رایگەیاند: “بەپێی پێشبینیەكانی GFS ئەمریكی ئەگەر ھەیە كۆتاییەكانی ئەم مانگە لە 24ی مانگ بەدواوە تا 30ی مانگ و سەرەتای مانگی ئایندەش وڵاتانی سعودیە و عێراق و سوریا بكەوێتە ژێر كاریگەری […]

The post شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە appeared first on SNN.