سەرفترە کەی و بە کێ بدرێت خێری زياترە؟

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەگوێرەی بڕیاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بڕی پێدانی سەرفترە بۆ موسڵمانان دیاریكراوە كە بۆ هەر كەسێك بڕی سێ‌ هەزار دینار دیاریكراوە، مامۆستایەكی ئاینیش بەگوێرەی شەرعی ئیسلامی باس لە كاتی پێدانی سەرفترە دەكات هەروەها ئەو كەسانەشی كە دەشێت ئەو سەرفترەیان پێبدرێت . مەلا عەلی تاهیر، وتارخوێن و مامۆستای ئاینی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕی ئەو سەرفترەی كە دیاركراوە لەلایەن یەكێتی زانایانەوە دیاركراوە بەڵام ئەگەر كەسێك باری گوزەرانی باشتر بوو دەتوانێت لەو بڕەی دیاركراوە زیاتر بدات بەوكەسانەی كە هەژار و دەستكورتن، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەی دەبێت بزانین سەرفترە یان زەكات بەكێ‌ دەدرێت بۆ ئەوەی جێگەی خۆی بگرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: […]

The post سەرفترە کەی و بە کێ بدرێت خێری زياترە؟ appeared first on SNN.