پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، كە دوو كەسیان لە هوڵی مەڕ و ماڵات دەستگیركردووە، لە ناحییەی حاجی ئاوا كە ویستوویانە ئالیكی ئاژەڵ بدزن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە: لەدوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی وردی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك لە ناحیەی حاجیاوا سەعات 4ی بەیانی رۆژی 16-4-2022، توانرا دوو كەس لەكاتی دزیكردندا لە ناو هوڵی مەڕ و ماڵات لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیربكرێن بە ناوەكانی (ش، ع، س) لە دایكبووی ساڵی 1988 و ( ف، س، ت) لە دایكبووی ساڵی 1980 كە خەریكی دزینی ئالیك و گەنمی خاوەن ئاژەڵیك بوون، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی بەكارهاتوو لە تاوانەكەدا.
باس لەوەشكراوە: دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا تومەتبارانی ناوبراو دانیان نا بەو تاوانەدا و چەندین تاوانی تر كە لەكاتی جیاجیادا لە رابردوو لە هەمان شوێنی ئاماژەپێكراو ئەنجامیانداوە، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 443 و لیكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.