دیجیتاڵ میدیای سپێده
دواى هێرش و په‌لاماره‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر نوێژخوێنان له مزگه‌وتى ئه‌قسا سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هۆشدارى ده‌داته ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت باڵى سه‌ربازى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئامادیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانى ئیسرائیلیه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنان له مزگه‌وتى ئه‌قسا.
ئیسماعیل ڕیزوان سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسى فه‌له‌ستینى له غه‌ززه‌وه ڕایگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانى كه‌تیبه‌كانى عیزه‌ددین قه‌سام باڵى سه‌ربازى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئاماده‌ن بۆ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانى ئیسرائیل.
سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌ماس له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنییدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كوشتن و تیرۆر له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نایانوه‌ستێنێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داگیركه‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی هه‌موو گه‌لی فه‌له‌ستینه.
ناوبراو هۆشداریشیدایه ئیسرائیل ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانى پۆلیسى ئیسرائیلى و رێكخراوه توندڕه‌ویه‌كانى جوله‌كه‌كان بۆ سه‌ر نوێژخوێنان له گۆڕه‌پانی مزگه‌وتی ئه‌قسا رانه‌گرن ئه‌وان بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ناچارن جارێكى دیكه هێرشی موشه‌كى بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێكه‌نه‌وه.
له‌كۆتاییدا هۆشدارییشی دایه ئه‌و وڵاته عه‌رییانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌لایه‌ن "ئیسرائیل"ه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵی نه‌زۆكانه‌یه، چونكه دواجه‌نگی ئه‌و ڕژێمه له‌گه‌ڵ "غه‌ززه" و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان بۆ نێو قوولاێیی ئیسرائیل بووه ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه ئه‌و قه‌واره‌یه ته‌نانه‌ت خۆی پێ ناپارێزرێت چ بگاته ئه‌وان.