چە‌ند پڕۆژە‌یە‌كی گە‌شتوگوزاری لە‌ دوكان جێبە‌جێ دە‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN جێگری سەرۆکی حکومەت لە قەزای دوکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و بڕیاردرا كار ئاسانی بكرێت بۆ جێبە‌جێ كردنی سێ پڕۆژەی گەشتیاری لە دەڤەرەکە. نوسينگەی راگەياندنی قوباد تاڵەبانی بڵاويکردەوە: لە کۆبوونەوەکە کە رۆژی یەکشەمە 17ی نیسان بەڕێوەچوو و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی گەشتوگوزار لە قەزای دوکان و چۆنییەتی چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە تاوتوێ کران. ئاماژەی بەوەشکردووە: جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لە پاڵپشتی حکومەت بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە و  داوای لە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران کرد پلان و پڕۆژەی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتوگوزار پێشکەش بکەن. هەروەها داوای […]

The post چە‌ند پڕۆژە‌یە‌كی گە‌شتوگوزاری لە‌ دوكان جێبە‌جێ دە‌كرێت appeared first on SNN.