76 په‌ڕله‌مانتاری ئوردن داوای پچڕانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

76 ئه‌ندام ئوردن دوای له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ته‌وای ڕێكه‌وتنه‌كانی ئوردن و ئیسرائل سڕبكرێن.

دوای هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا ژماره‌یه‌ك په‌له‌مانتاری ئوردن له‌ یاداشتێكدا داوا له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ته‌نها به‌ ئیدانه‌كردن به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلیه‌كان به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان نه‌وه‌ستن به‌ڵكو ڕێوشوێنی توندتر بگرنه‌به‌ر .

ئه‌و ڕێكارانه‌ی 76 په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ی ئوردن پێشنیاریان بۆ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌ركردنی باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ عه‌مان داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌یان و كشانه‌وه‌ی باڵوێوزخانه‌كه‌یانه‌ له‌ ئیسرائیل.

هه‌روه‌ك پێشنیاریشیان كردوه‌ كه‌ ته‌واوی ڕێكه‌تنه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولات (ئوردن و ئیسرائیل) سڕبكرێن تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل له‌ كاره‌ دوژمنكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌وه‌ستێت و دیله‌كان و ده‌ستگیر كراوانی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێن.