حكومه‌تی عێراق 100 هه‌زار دینار به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی 100 هه‌زار دینار به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و خانه‌نشینان ده‌كرێت

هودا سه‌جاد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌سه‌ن جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی رافده‌ین كۆبوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان بۆ خه‌رجكردنی بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ته‌رخانكراوه‌.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی 100 هه‌زار دینار به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان كه‌ ناویان له‌ تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كار تۆماركراوه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان و ئه‌و كه‌سانه‌شی موچه‌كانیان ناگاته‌ 500 هه‌زار دینار بۆ مانگی ره‌مه‌زان دابه‌ش بكرێت.