وە‌زیری بازرگانی عێراق چی به‌ د.مووسه‌نا ووت له‌باره‌ی ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیان

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی مانگانە‌ی ھاوڵاتیانی ‌ھە‌رێمی كوردستان پە‌یوە‌ندیكرد بە‌ سە‌رۆك كۆماری عێراق و وە‌زیری بازرگانی عێراق .

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌مڕۆ (2022/4/17) پە‌یوە‌ندیكرد بە ھە‌ریە‌ك لە‌بە‌ڕێزان سە‌رۆك كۆماری عێراق و وە‌زیری بازرگانی عێراق بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی مانگانە‌ی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستان.

له‌په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌دا دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین به‌ وه‌زیری بازرگانی عێراق ووت، لە‌ پارێزگاكانی دیكەی‌ عێراق وە‌جبە‌ی سێ یە‌م دابە‌ش دە‌كرێت ، بە‌ڵام لە‌ھە‌رێمی كوردستان تا ئێستا وە‌جبە‌ی یە‌كە‌م بە‌تە‌واوی دابە‌ش نە‌كراوە‌، وە‌زارە‌تی بازرگانی بڕی گە‌نمی پێویستی نە‌ناردووە‌ بۆ ئاشە‌كان تا بڕی پێویست بە‌رھە‌مم بھێنن بۆ دابە‌ش كردن.

لە‌پە‌یوە‌ندیە‌كە‌دا وە‌زیری بازرگانی عێراق بە‌ڵێنیدا بە‌زوترین كات و لە‌ڕۆژانی داھاتوودا چارە‌سە‌ری ئە‌م كێشە‌یە‌ بكات و كۆتایی پێ بھێنت .

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ماوە‌ی نزیكی دوومانگه‌ بە‌دواداچوونی بۆ كێشە‌ی كه‌می ئارد كردوە‌ و لە‌ھە‌وڵدا بووە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی ، سە‌رە‌تا بە‌ بیانووی ئە‌وە‌ی كە‌ دانە‌وێڵە و گە‌نمی پێویست لە‌بە‌ردە‌ست نیە‌، دواتر لە‌ ئوستورالیاوە‌ ھاوردە‌ دە‌كرێت، دوای ھاوردە‌كردنی گە‌نمە‌كە‌ش دووبارە‌ بە‌بیانووی ئە‌وە‌ی كە‌ ئە‌بێت لە‌گە‌ڵ گە‌نمی ناوخۆی بڕی پێویست دابینبكرێ، ھە‌ر دابین نە‌كرا كە‌ بدرێت بە‌ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستان .