دیجیتال میدیای سپێده
لە ئەمریکا لە دوای ئەو ھێرشە چەکدارییەی دوێنێی ویلایەتی باشووری کارۆلینا، ئەمڕۆش نۆ کەس لە ئاکامی ھێرشێکی چەكداریی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە مێدیاکانی ئەمریکا-وە بڵاوکراونەتەوە ئەم بەیانییە لە ھامپتۆن کەنتی ھێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر کتێبخانەیەک.
بەرپرسەکان ئەوەیان راگەیاند کە ھێرشەکە برینداربوونی نۆ کەسی لێکەوتووەتەوە.
دوێنێ ھێرشێکی چەکداریی دیکە لە ویلایەتەکە روویدابوو و لە ئەنجامدا ١٤ کەس برینداربوو بوون.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری پیتسبورگ-ی ویلایەتی پێنسەلڤانیا لە ئاکامی تەقەکردن لە ئاھەنگێک لە خانووێکدا دوو کەس کوژران و ھەشت کەس برینداربوون.