چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ پێكهێنانى كۆتلهى گه‌وره‌ى شیعه‌كان له‌نێو په‌رله‌ماندا وگفتوگۆكانیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى سیاسى به‌رده‌وامن.
وائیل روكابى، ئه‌ندام لههاوپهیمانى فه‌تح رایگه‌یاندوه: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ده‌كاته‌وه له‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ى كهرایانگهیاندوه به‌تایبه‌ت بۆ پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره‌ى شیعه‌كان له‌نێو په‌رله‌ماندا كه‌دواجار بتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، وئاماژه‌ى بهوهكردوه: دانوستانه‌كانى چوارچێوه له‌گه‌ڵ باقى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى سیاسى له‌باره‌ى ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه به‌رده‌وامن.
روكابى راشیگه‌یاند: ده‌ست پێشخهرییهكهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى چه‌ند خاڵێكى له‌خۆ گرتووه وله‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌دواجار پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره وده‌ست نیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیران ورێكخستنى به‌رنامه‌ى حكومه‌تى داهاتوو كه‌له‌نێو ئه‌و كوتله گه‌وره‌یه دا رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت وعێراق له‌و قه‌یرانه سیاسیه رزگاری بێت.