به‌ هه‌وڵى د.موسه‌ننا كێشه‌ى به‌شه‌ئاردى هاوڵاتیانى هه‌رێم چاره‌ ده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دواى فشارو به‌دواداچوونه‌كانى د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق دواى سێ مانگ له‌ نه‌ناردنى ئاردى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان، بڕیارى ناردنى ئه‌و به‌شه‌ ئارده‌ى ده‌ركرد، وه‌‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌‌مڕۆ به‌‌ نوسراوی فه‌‌رمی ڕێنمایی ده‌‌ركرد بۆ به‌‌ڕێوبه‌‌رایه‌‌تی گشتی داونه‌‌ێڵه‌‌ی وه‌‌زارت، تاوه‌كو به‌‌زوترین كات كێشه‌‌ی ئاردی هاوڵاتیانی هه‌‌رێم چاره‌‌سه‌‌ر بكه‌‌ن .

دوای په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌كانی دوێنی و ئه‌‌مڕۆی دكتۆر موسه‌‌ننا ئه‌‌مین به‌‌ وه‌‌زیری بازرگانی عێراق، بۆ چاره‌‌سه‌‌ركردنی كێشه‌‌ی ئاردی هاوڵاتیانی هه‌‌رێمی كوردستان ، ئه‌‌مڕۆ وه‌‌زیری بازرگانی به‌‌ نوسراوی فه‌‌رمی ڕێنمانی ده‌‌ركرد بۆ به‌‌ڕێوبه‌‌رایه‌‌تی گشتی دانه‌‌وێڵه‌‌ی وه‌‌زاره‌‌ت ، كه‌‌ كێشه‌‌ی به‌‌شه‌‌ ئاردی هاوڵاتیانی هه‌‌رێمی كوردستان چاره‌‌سه‌‌ر بكه‌‌ن به‌‌ زوترین كات.