دیجیتال میدیای سپێده
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی بۆ تاوتوێکردنی گرژی و رووداوە توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە رووی لە ھەڵکشان کردووە کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بەدەستھاتوون نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی لەسەر داوای نەرویج، ئیمارات، فەڕەنسا، ئیرلەندا و چین کۆدەبنەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا گرژی و رووداوە توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تاوتوێ دەکات.
بەھۆی ئەوەی ئەم ماوەیە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژە پیرۆزەکانی ھەرسێ ئاینەکە، توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و گرژییەکان زیادیکردووە.